بەرپرسانی سلێمانی بەڵێنی دابینكردنی نەوت جێبەجێ ناكەن

سلێمانی 20% نەوتی پێویستی بەدەست گەیشتووە

K24 - سلێمانی

ھاووڵاتیانی شاری سلێمانی گلەیی لە بەرپرسانی ئیداری پارێزگای سلێمانی دەکەن بەوەی بەڵێنیاندا پێش ھاتنی وەرزی زستان و سەرماوسۆڵە، نەوتی سپی بۆماڵان دابین بکەن، بەڵام ھیچ بڕە نەوتێکیان بۆ ھاووڵاتیان دابین نەکردووە.