به ڤیدیۆ...بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی چی روویدا؟
چه‌ندان ئامار و داتای مێژوویی تۆمار كران

له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی بێرنلی برده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ سه‌رلیستی پرێمه‌ر لیگ گه‌ڕایه‌وه، دوای یارییه‌كه‌ش چه‌ندان ئامار و داتای نوێ تۆمار كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26 نۆڤێمبه‌ری 2016، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی بێرنلی ركابه‌ری بووه، له خوله‌كی 14 یانه‌ی بێرنلی له رێگه‌ی دین میرنی پێشكه‌وت.
دواتر له خوله‌كی 37 سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری ئه‌رجێنتینی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان له گێمی دووه‌م هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و سه‌ركه‌وتنی بۆ تیپه‌كه‌ی پێپ گواردیۆلا به‌ده‌ستهێنا.
گرینترین ئاماره‌كانی یارییه‌كه:
ـ ئه‌گوێرۆ له كۆی 29 یاری رابردووی له 2016 له پرێمه‌ر لیگ بووه خاوه‌نی 27 گۆڵ.
ـ تاكه گۆڵه‌كه‌ی (دین مێرنی) یاریزانی بێرنلی یه‌كه‌مین گۆڵی ئه‌و یاریزانه بوو له دوای 2 هه‌زار و پێنج سه‌د و په‌نجا و هه‌شت رۆژ، دوایین جار كه گۆڵی كرد له نۆڤێمبه‌ری 2009 بوو.
ـ یانه‌ی بێرنلی له‌م وه‌رزه‌دا بووه خاوه‌نی دوازده گۆڵ له 13 یاری.
ـ له مێژووی یانه‌كان، تاوه‌كوو ئێستا مانچێسته‌ر سیتی بووه خاوه‌نی 32 بردنه‌وه له بێرنلی، له 26 یاریش مانچێسته‌ر سیتی دۆڕاوه.
ـ له 77 رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوانیان گه‌وره‌ترین ئه‌نجام (8 ـ 3) به سه‌ركه‌وتنی مانچێسته‌ر سیتی كۆتایی هاتووه.