به ڤیدیۆ...بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئارسێناڵ چی روویدا؟
چه‌ندان داتا و ریكۆردی نوێ تۆمار كران
له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ له نێو یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی تۆمار كرد، كاتێك به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی بۆرنموسی برده‌وه.
له خوله‌كی 12ـی گێمی یه‌كه‌م، ئه‌لێكسیس سانچێزی هێرشبه‌ری چیللی یانه‌ی ئارسێناڵی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 23 له رێگه‌ی لێدانی سزا (كالیۆ ویلسۆن) ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئارسێناڵ ڕاست كرده‌وه.
دواتر له گێمی دووه‌م، یانه‌ی ئارسێناڵ جارێكی دیكه پێشكه‌وته‌وه، كاتێك سیۆ واڵكۆت له خوله‌كی 53 تۆڕی گۆڵی بۆرنموسی هه‌ژاند.
پاشان له چركه‌ساته‌كانی كۆتایی پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، سانچێز گه‌ڕایه‌وه و له خوله‌كی 90 گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد.
دوای یارییه‌كه ئه‌م ئامارانه تۆمار كران:
ـ ئه‌لێكسیس سانچێز ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه گه‌یانده 8 گۆڵ.
ـ سیۆ واڵكۆت له‌م وه‌رزه بووه خاوه‌نی 6 گۆڵ له پرێمه‌ر لیگ، ئه‌مه‌ش له دوای 4 وه‌رز باشترین ده‌ستپێكی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن.
ـ له‌م یارییه‌دا ماتیۆ دیپۆچی دوای ساڵێك دابڕان بۆ پێكهاته‌ی ئارسێناڵ گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام دوای 15 خولهك پێكانه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و دیسان دووركه‌وته‌وه.
ـ پیته‌ر چیكی گۆڵپارێز، له‌وه‌ته‌ی هاتۆته ئارسێناڵ رووبه‌ڕووی 6 لێدانی پێناڵتی بۆته‌وه، له به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هیچ كامێكیشیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، (ڤاردی، مێسی، سنودگراس، دیفۆ، كین و ویسلسۆن) لێدانه سزایه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوویی له دژی پیته‌ر چیك جێبه‌جێ كردووه.
ـ ئارسێناڵ له‌م وه‌رزه دووه‌مین لێدانی سزای له‌سه‌ریه‌كی له نێو یاریگه‌ی خۆی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له مێژووی پرێمه‌ر لیگ بۆ یه‌كه‌مینجاره رووبدات.
یانه‌ی ئارسێناڵ به 28 له خانه‌ی چواره‌م جێگیر بوو، له‌وكاته‌ی یانه‌ی بۆرنموس به كۆكردنه‌وه‌ی 15 خاڵ بۆ خانه‌ی دوازده‌یه‌م دابه‌زی.