ماھیر ئەمین كاروانی كوردان بڵاودەكاتەوە
K24 – ھەولێر
ھونەرمەند ماھیر ئەمین ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بەناوی كاروانی كوردان بڵاوكردەوە.
لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژباشی كوردستان24، ھونەرمەند ماھیر ئەمین ئەوەی خستەڕوو: "بەرھەمی (كاروانی كوردان) ھۆنراوەكەی لەلایەن ئەمین بۆتانی نووسراوە و موزیكی گۆرانیە لەلایەن ھۆگر عەزیز و خۆم بە ھاوبەشی ئامادەكراوە، كاری دەنگ و میكس لەلایەن زیرەك كەمال و ماستەرینگ بەھجەت نەجات كردویەتی، كاری دەرھێنانی كلیپەكە لەلایەن ھاوكار فەرھاد و مۆنتاژی لەلایەن فەرمان ئیسماعیل كراوە".
ماھیر ئەمین سوپاسی ھەموو ئەو كەسانە كرد كە ھاوكاری بوونە لە بەرھەمە نوێیەكەی.
ماھیر ئەمین لە دایكبووی ساڵی 1973 رواندزە، یەكێكە لە ھونەرمەندە ناسراوەكانی كورد، لە ماوەی رابردوودا چەندین بەرھەمی گۆرانی و موزیكی بڵاوكردوەتەوە.