ئیكسۆن مۆبیل كاری هه‌ڵكۆڵین له سێ ناوچه‌ی كوردستان راده‌گرێت

K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل، كاری هه‌ڵكۆڵین و به‌دواگه‌ڕانی نه‌وتی له سێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگرتووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی CNBCى عه‌ره‌بی, كه پشتی به لێدوانێكی ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان و لۆری كایر، گوته‌بێژی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆمپانیاكه له ناوچانه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر، عه‌ربه‌ت و بێتواته كشاوه‌ته‌وه و كاری هه‌ڵكۆڵینی راگرتووه.
سایته‌كه له سه‌ر زاری وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی بڵاویكردووه‌ته‌وه: "هه‌ندێك له كۆمپانیاكان پابه‌ند نه‌بوونه به‌و مۆڵه‌ته‌ی له گرێبه‌سته مۆركراوه‌كان پێیاندراوه، بۆ وازهێنان له‌و ناوچانه
كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل، دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی ئه‌مه‌ریكییه و له كۆتایی ساڵی 2015، ده‌سته‌به‌ردانی هه‌ڵكۆڵین بووه له ناوچه‌ی رۆڤیا، به‌ڵام تا ئێستا له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له كاركردن به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: CNBC العربي