ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
برایه‌تی بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی خۆیدا له دهۆكی برده‌وه

K24 ـ هه‌ولێر
له خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، یانه‌كانی برایه‌تی و گازی باكوور سوودمه‌ندی دوایین گه‌ڕی قۆناخی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان بوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 15 كانوونی یه‌كه‌می 2016، له هه‌ولێری پایته‌خت دوویاری به‌ڕێوه چوون، له شاری كه‌ركووكیش گازی باكوور میوانداریی یانه‌ی زێره‌ڤانی كرد.
برایه‌تی ـ دهۆك
یانه‌ی برایه‌تی بۆ یه‌كه‌مینجاره له مێژووی خولی نایاب توانی له یانه‌ی دهۆك بباته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی بێ‌وڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش مازن عه‌زیزی ناوه‌ڕاستكاری برایه‌تی له خوله‌كی 27 تۆماری كرد.
برایه‌تی له دوایین 5 یاری خۆی به‌رامبه‌ر دهۆك، 3 یاری دۆڕاندووه و یه‌كسابوونێك و سه‌ركه‌وتنی هه‌یه.
گازی باكوور ـ زێره‌ڤانی
شاری كه‌ركووك بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی خولی نایاب ئه‌م دوویانه‌یه‌ی به‌یه‌ك گه‌یاند، ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌ندی دیكه زامه‌كانی زێره‌ڤانی قووڵتر كرد، كاتێك یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی گازی باكوور دۆڕاند.
دوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی گازی باكوور له گێمی یه‌كه‌م له لایه‌ن (موئه‌یه‌د عه‌بدولباسیت و حسێن محه‌مه‌د) تۆمار كران، تاكه گۆڵه‌كه‌ی زێره‌ڤانیش له گێمی دووه‌م ئاراز مسته‌فا تۆماری كرد، له یارییه‌كه‌دا یوونس شوكر هێرشبه‌ری گازی باكوور لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا.
هه‌ولێر ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
ئه‌م یارییه له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری به یه‌كسانبوون به دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، دوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن (سیروان خدر و به‌ڵێن وشیار) تۆماریان كرد. له به‌رامبه‌ردا گۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه له لایه‌ن (هیوا جه‌لال و عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست) تۆمار كران.
به گوێره‌ی ئاوڕدانه‌وه له مێژوو و ئاماره‌كان كه‌مترین جار یاری ئه‌م دوویانه‌یه به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه، له كۆی 10 یاری له مێژووی خولی نایاب، هه‌ولێر 4 یاری بردۆته‌وه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش به هه‌مان شێوه خاوه‌نی 4 سه‌ركه‌وتنه، 2 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
1ـ نه‌ورۆز 13 خاڵ
2ـ گازی باكوور 9 خاڵ
3ـ برایه‌تی 9 خاڵ
4ـ هه‌ولێر 8 خاڵ
5ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 7 خاڵ
6ـ دهۆك 5 خاڵ
7ـ زێره‌ڤانی 3 خاڵ
به فه‌رمی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌یشته دواویستگه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م و یارییه‌كان بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ ده‌وستێت پاشان قۆناخی دووه‌م ده‌ست پێده‌كاته‌وه.