نرخی نه‌وت به‌رزبۆوه
برێنت 55 دۆلاری تێپه‌ڕان و نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكیش له 52 دۆلار نزیكده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به كاریگه‌ری رێككه‌وتنی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، نرخی نهوتبهرز بۆوه.
به گوێره‌ی پێنوێنه‌كانی بازاڕه‌كانی نه‌وت له جیهان، نرخی نه‌وتی برێنت له 55 دۆلار نزیكبووه‌ته‌وه و نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكیش، 51.5 دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
به‌هۆی زیادبوونی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له جیهان، به شێوه‌یه‌ك له ئاست پێداویستی بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر بوو، نرخی نه‌وت نزیكه‌ی 50%ی نرخی خۆی له ده‌ستدابوو و به‌ڕێژه‌یه‌ك له سه‌رتای ساڵی 2016، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته 34 دۆلار.
كۆتایی مانگی رابردوو، وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك، له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رێككه‌وتن و بڕیاریشه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێ رۆژانه بڕی 1.4 ملیۆن به‌رمیل كه‌مبكرێته‌وه.