زۆرترین زانیاریی له‌سه‌ر یاریی كۆتایی خولی پله‌دووی كوردستان بزانه
یانه‌ی كفری به‌بێ هیچ شكستێك رووبه‌ڕووی یانه‌ی سه‌یدسادق ده‌بێته‌وه
K24 ـ سلێمانی
بڕیاره یاریی کۆتایی خولی یانەپلەدووەکانی کوردستان لە نێوئاپۆڕای هانده‌ره زۆره‌كانی شارۆچكه‌ی سەیدسادق بەڕێوە بچێت.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 22 كانوونی یه‌كه‌می 2016، له كاتژمێر 1:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ یاریی له یاریی كۆتایی خولی پله‌دووی كوردستان هه‌ردوو یانه‌ی كفری و سه‌یدساق به‌یه‌ك بگه‌ن، هه‌ردوو یانه‌ش گه‌یشتنیان بۆ خولی پله‌یه‌ك مسۆگه‌ر كردووه.
پێشتر هەردوو یانە لەم وەرزە رووبەڕوو بووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی کفری كۆتایی هاتووه، سەیدسادقیش دوای بردنەوەی لە دوکان خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی.
پرۆفایلی سه‌یدسادق
سەیدسادق لەم وەرزە لە 5 یاریدا 4 سەرکەوتنی هەیە و تەنیا یارییەکی دۆڕاندووە، ٨ گۆڵی کردووە و 5 گۆڵی لێکراوە.
پرۆفایلی یانه‌ی كفری
یانه‌ی کفری لەو پێنج یارییەی ئەنجامیداوە سەرجەمیان سەرکەوتووبووە و ٧ گۆڵی تۆمار کردووە و تەنیا گۆڵێکیشی لێکراوە، له‌م وه‌رزه‌دا خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی به‌رگرین.
دوای مسۆگەرکردنی سەرکەوتنیان بۆ ریزی یانە پلەیەکەکانی کوردستان، یانەکانی سەیدسادق و کفری بۆ دەستنیشانکردنی پاڵەوانی یانە پلەدووەکان رووبەڕوو دەبنەوە و چاوەڕێ دەکرێت هەزاران هاندەر لە یارییەکە ئامادە بن و سەرجەم ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەم یارییە کراون.
گرته‌یه‌ك له دیمه‌نی هانده‌رانی یانه‌ی سه‌یدسادق له نێو یاریگه‌ی خۆیان له یارییه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌دا