یانه‌ی كفری بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی خولی پله‌دووی كوردستان
K24 ـ سه‌یدسادق
یانه‌ی كفری له یاریی کۆتایی خولی یانەپلەدووەکانی کوردستان به گۆڵێكی بێ‌وڵام له یانه‌ی سه‌یدسادقی برده‌وه و بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22 كانوونی یه‌كه‌می 2016، له كاتژمێر 1:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ یاریی له یاریی كۆتایی خولی پله‌دووی كوردستان هه‌ردوو یانه‌ی كفری و سه‌یدساق به‌یه‌ك گه‌یشتن یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی یانه‌ی كفری كۆتایی هات.
یانه‌ی کفری لەم وه‌رزه 6 یارییەی ئەنجامیداوە له سەرجەمیان سەرکەوتووبووە و 8 گۆڵی تۆمار کردووە و تەنیا گۆڵێکیشی لێکراوە، له‌م وه‌رزه‌دا خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی به‌رگرین.
به‌مه‌یش یانه‌ی كفری هاوشان له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌یدسادق سەرکەوتنیان بۆ ریزی یانە پلەیەکەکانی کوردستان مسۆگه‌ر كردووه.