ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش بڕيارێكى دژى ئيسرائيل ده‌ركرد
"ته‌لئه‌بيب پابه‌ندى بڕياره‌كه نابێت".

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ره‌ڕاى بێده‌نگ بوونى ئه‌مريكا بڕيارێكى دژى ئيسرائيل ده‌كرد و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت "ته‌لئه‌بيب پابه‌ندى بڕياره‌كه نابێت".
رۆژى هه‌ينى 23ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا بێده‌نگى هه‌ڵبژارد، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به كۆى ده‌نگ له بڕيارێكدا داوايكرد، ئيسرائيل ده‌ست هه‌ڵبگرێت له درووستكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى نيشته‌جێكردنى جوله‌كه‌كان له‌سه‌ر خاكى داگيركراوى فه‌له‌ستين.
له كۆى 15 وڵاتى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى 14 وڵاتيان ره‌زامه‌نديان له‌سه‌ر بڕياره‌كه پيشاندا و داوايانكرد، ده‌ستبه‌جێ ئيسرائيل ده‌ست له بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌ى نوێى جوله‌كه‌نشين له‌سه‌ر خاكى فه‌له‌ستين هه‌ڵبگرێت.
له ماوه‌ى هه‌شت ساڵى رابردوودا ئه‌مه يه‌كه‌م بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشه له باره‌ى فه‌له‌ستين و ئيسرائيله‌وه و بڕياره‌كه بووه‌ته جێى ناڕه‌زايه‌تى ئيسرائيل.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌يدا، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆ رايگه‌ياند، ئيسرائيل پابه‌ندى ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى نابێت.
له به‌رامبه‌ردا بان كى مون، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان, خۆشحاڵى خۆى سه‌باره‌ت به ده‌رچوونى بڕياره‌كه راگه‌ياند و هيواى خواست ئيسرائيل و فه‌له‌ستينييه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزى وتووێژ.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.