"220 ملیار دۆلار براوه‌ته ده‌ره‌وه"
په‌رله‌مان لیژنه‌ی بۆ درووستكردووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نووێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا پاره‌یه‌كی زۆر كه به 220 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت له عێراقه‌وه براوه‌ته ده‌ره‌وه".
ماجد شنگالی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان به ئاماژه‌دان به درووستكردنی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسی بردنده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پاره زۆره، به‌ڵام ده‌ڵێت تا ئێستا ئه‌و لیژنه‌یه هیچ كارێكی نه‌كردووه.
شنگالی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی"گه‌نده‌ڵی جه‌سته‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی داڕزاندووه،پشك پشكێنه‌ی تائیفی تا ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و یاریده‌ده‌ره‌كانیان و فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌ی خوڵقاندووه و له لایه‌ن حزبه‌كانیشه‌وه پارێزگاری له‌و دۆخه ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه"راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه به چوونه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی عێراق ده‌كه‌ن و به 220 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌كراوه كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
شنگالی ئه‌وه‌شی گووت" زیاتر له 2000 پرۆژه‌ی وه‌همی هه‌یه، فرۆشتنی دراو و كڕینه‌وه‌ی دۆلار له لایه‌ن بانكه ئه‌هلییه‌ن و فرۆشتنه‌وه‌ی له بازاڕی ره‌ش به‌پسووله‌ی ساخته‌كراوه‌وه ئه‌ویش یه‌كێكی دیكه‌یه له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی".