2016 ساڵێكی شووم بۆ نه‌وت.. 2017 چۆن ده‌بێت
نه‌وت 55 دۆلاری تێپه‌ڕاند

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایتانه‌ی شیكردنه‌وه‌ی بۆ دۆخی ئابووری، به‌تایبه‌تیش بۆ دۆخی نه‌وت و نرخی له بازاڕه جیهانییه‌كاندا ده‌كه‌ن، ساڵی 2016، ساڵێكی شووم بووه بۆ نرخی نه‌وت له جیهان، به‌و پێیه‌ی به به‌راورد به ساڵانی پێشخۆی، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
به گوێره‌ی وێبسایتی "ئینڤێستینگ" نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2008، به 139 دۆلار بووه و له ساڵی 2016ش نرخی هه‌مان به‌رمیل نه‌وت، گه‌یشته 34 دۆلار، واتا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت نزیكه‌ی 105 دۆلار دابه‌زیوه.
سایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، باس له‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵی 2017، كه پێشبینی ده‌كرێت، له 1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر، رێككه‌وتنه‌كه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، نرخی نه‌وت له ماوه‌ی سێ رۆژدا، 14% به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئێستاش نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشتووه‌ته 56.3 دۆلار و نه‌وتی خاویش 53.5 دۆلاره.
ئه‌و سایته ئه‌مه‌ریكییه پێشبینی ئهوهشدهكات، له حاڵه‌تی كه‌مردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك، وه‌كو رووسیا، كۆتایی به دابه‌زینی نرخ نه‌وت بهێنێت.