پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن لە سلێمانی دەست پێدەكاتەوە
جێگرى سەرۆکى یەکێتى مامۆستایان: ئومێد دەكەین چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەم دۆخە دبدۆزنەوە
K24 - سلێمانی
دواى سێ مانگ بایکۆتکردنی دهوام و خوێندن لە سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى وهەڵهبجە و ههردوو ئیدارهی راپەڕین و گەرمیان، بڕیارە بە فەرمى سەرەتاى ساڵى2017، دهستبکرێتەوە به پڕۆسهی پەروەردە و خوێندن، لەگەڵ ئەوەشدا مامۆستایان دهڵێن، نەمانتوانیوە تەواوى ماف و دەواکارییەکانمان بەدەست بهێنن.
لەبارەی جێبەجێكردنی داوای مامۆستایان، عەتا ئەحمەد جێگرى سەرۆکى یەکێتى مامۆستایان بە كوردستان24 گوت: "چارەسەری بنەڕەتی ھەیە، بەم پینە و پەڕۆیە نە ژیانی مامۆستا چاك دەكرێت نە پڕۆسەی پەروەردەش دێتەوە سەرخەت، ئومێدە دەكەین بەرپرسانی حكوومەت و وەزارەتی پەروەردە لە نزیكەوە گوێ لە داواكانی مامۆستایان بگرن و چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەم بارودۆخە دابنرێت".
پێشتر پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، كە زیاتر لە 90% قوتابخانەكانی سەنتەری سلێمانی دەستیان بە دەوام كردوەتەوە و لە رۆژانی داھاتوودا دەوام لە تەواوی قوتابخانەكان دەست پێدەكاتەوە.