لیستی باشترین هێرشبه‌رانی راگه‌یاندرا
هانده‌رانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا شۆك ده‌كات
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ناسراوی فره‌نسا لیستی باشترین هێرشبه‌رانی 2016ـی راگه‌یاند، له لیسته‌كه‌دا ته‌نیا ناوی هێرشبه‌ری سه‌ره‌ڕم هاتووه.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، له چاپی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 1 كانوونی دووه‌می 2017، لیستێكی 15 یاریزانی بڵاو كرده‌وه كه باشترین هێرشبه‌ره‌كانی ساڵی رابردووی گرتبووه‌خۆ.
ئه‌مه‌ش لیستی هێرشبه‌ره‌كانه:
1ـ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ ـ مانچێسته‌ر سیتی
2ـ ئۆبامیانگ ـ دۆرتمۆند
3ـ كه‌ریم بێنزیما ـ ریال مه‌درید
4ـ ئه‌دینسۆن كاڤانی ـ پاریس سانجێرمان
5ـ ئه‌لێكسیس سانچێز ـ ئارسێناڵ
6ـ دیێگۆ كۆستا ـ چێڵسی
7ـ پاوڵۆ دیبالا ـ یوڤێنتۆس
8ـ گابرێل خیسۆس ـ پاڵمیراس
9ـ ئه‌نتوان گریزمان ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
10ـ گۆنزالۆ هیگواین ـ یوڤێنتۆس
11ـ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ـ پاریس سانجێرمان ـ مانچێسته‌ر یونایتد
12ـ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ـ بایرن میونشن
13ـ ئه‌لڤارۆ مۆراتا ـ ریال مه‌درید
14ـ لویس سوارێز ـ بارسێلۆنا
15ـ جیمی ڤاردی ـ لیسته‌ر سیتی
دوای راگه‌یاندنی لیستی ئه‌م هێرشبه‌رانه، نووسه‌رێك له رۆژنامه‌ی ماركا گاڵته‌ی به‌م ناوانه كرد و رایگه‌یاند كریستیانۆ و مێسی دوو مه‌كینه‌ی گۆڵتۆمار كردنن و هه‌مان رۆڵی ئه‌م یاریزانانه‌یان گێراوه، بۆیه بڵاوبۆنه‌وه هه‌ر لیستێك به‌بێ بوونی ئه‌م دوویاریزانه شایه‌نی پێكه‌نینه.