هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ پێشوازی له سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات
ئۆلاند له هه‌ولێره و له‌گه‌ڵ بارزانی كۆده‌بێته‌وه

K24 – ھەولێر
فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێده‌كرێت.
له ساڵی 2014 سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و سه‌ردانی ئه‌مجاره‌یشی بۆ تاوتویكردنی ره‌وشی شه‌ڕی داعش و پرسی ئاواره‌كان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌رباز و راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
ئۆلاند سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2 كانوونی یه‌كه‌می 2017 گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆ بووه‌وه.
پاش دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق له به‌غدا، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند "پێش دوو ساڵ كه هاتمه عێراق ره‌وشه‌كه زۆر خراپ بوو، فه‌ره‌نسا هاوپه‌یمانێكی درێژخایه‌نی عێراقه و له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌ركی سه‌ربازی و سیاسی خۆی ئه‌نجامداوه".
هه‌روه‌ها گوتی "ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نیوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی هه‌ر دوو وڵات‌دا هه‌بێت و رێگه‌ش له گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی ناو داعش بگیرێت".
پاش گه‌یشتنی به هه‌رێمی كوردستان بریاڕه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا و شاندی یاوه‌ری ده‌ستپێبكات و له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجی ئیستای شه‌ر دژی داعش و پرسی ئاواره‌كان و قۆناغی پاش داعش گفتوگۆ بكه‌ن.
فرانسوا ئۆلاند یه‌كه‌م سه‌رۆككۆماری وڵاتیكی كاریگه‌ری ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا و خاوه‌ن مافی ڤیتوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له رابردووش‌دا سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئه‌وروپی و كه‌نه‌دی و ئه‌مریكی و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، به تایبه‌تی له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم له سه‌روویانه‌وه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له وڵاته كاریگه‌ره‌كانی ناو هاوپه‌یمانێتی نیوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و به رێگه‌ی راوێژكار و راهینه‌ره سه‌ربازییه‌كانی و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و ناردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی هاوكاری و پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات.
پێشتر كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر رایگه‌یاند "سەرۆک کۆمار فرانسوا ئۆلاند بە سەردانێکی کار هاتووه‌ته عیراق و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش سەردانی کوردستان دەکات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه "لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا چاوی بە سەرۆک بارزانی و ئەندامانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عیراق ده‌كه‌وێت و هه‌روه‌ها سەردانی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە فەرەنسییەکان لە بەرەکانی جەنگ ده‌كات.
كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر باسی له‌وه‌ش كردووه "سەرۆک کۆمار بەشێک لە ھاوکاری مڕۆیی فەرەنسی لەگەڵ خۆی دەھێنێت کە پێکھاتووە لە 5 تۆ‌ن دەرمان و لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دەدرێتە رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی. ئەم ھاوکارییەش بۆ سەنتەری تەندروستی مووسڵ و نەخوشخانەکانی ھەولێرە.
بەشەکەی تری ھاوکارییەکان بریتیین لە کەلوپەلی تەندروستی و بەشە خوراک کە لەلایەن کۆمپانیای فەرەنسی نوتروسیۆن 7 دابین کراون.
.jpg)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.png)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)