یانه‌یه‌كی چینی به گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی ئه‌ستێره‌یه‌كی كردۆته ئامانج
ئه‌گه‌ر ئه‌م گرێبه‌سته سه‌ربگرێت جیهان شۆك ده‌بێت

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندی ئیتاڵیا له راپۆرتێكیدا بڵاویكردۆته‌وه كه یانه‌ی شه‌نگهای سیپگی چینی ئۆفه‌رێكی پێوانه‌یی بۆ كڕینی ئێمیریك ئۆبامیانگ پێشكه‌شكردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 4 كانوونی دووه‌می 2017، رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی شه‌نگهای چینی ده‌یه‌وێت ئۆبامیانگ به گرێبه‌ستێك كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 150ملیۆن یۆرۆ و مووچه‌ی ساڵانه‌ی 41 ملیۆن یۆرۆ له وه‌رزێكدا بباته ریزه‌كانی.
یانه‌كانی چین له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان زۆر به‌هێزه‌وه هاتوونه‌ته نێو ركابه‌ری كڕینی یاریزانان و له چه‌ند رۆژی رابردووش هه‌ریه‌كه له ئۆسكاری بڕازیلی و تێڤێزی ئارجێنتینای و ڤیتسڵی به‌لجیكیان به بڕێكی گرانبه‌ها گواسته‌وه ریزه‌كانیان. ساڵی رابردووش هه‌ریه‌كه له رامیرێز، لاڤێزی و جێرڤینهۆ و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی ناسراو له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپاوه به‌ره‌و خولی چینی چوون.