دیسان یانه‌یه‌كی چینی به گرێبه‌ستی خه‌یاڵی جیهان شۆك ده‌كات
به‌رپرسانی حكوومه‌تی چین له دژی یانه‌كانی وڵاته‌كه‌یان هاتنه ده‌نگ

یانه‌كانی چین له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان راوچییه‌كانیان بۆ راوكردنی ئه‌ستێره‌كانی جیهان به سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كاندا بڵاو كردۆته‌وه، له نوێترین ده‌نگۆدا به گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی پرێمه‌رلیگ هاتنه سه‌رهێڵ.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 7 كانوونی دووه‌می 2017، تۆری هه‌واڵی ESPNـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی شه‌نگهای چینی گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی خه‌یاڵی پێشكه‌شی دێلی ئالی ناوه‌ڕاستكاری تۆتێنهامی ئینگلیزی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه بەرپرسانی حکومەتی چین نارازین لە خەرج کردنی ئەو بڕە پارە زۆرەی یانەکانی وڵاتەکەیان لە رابردوو بۆ ھێنانی یاریزانی بەناوباونگ خەرجی دەکەن، بۆیە لە ھەوڵی ئەوەدان یاسایەک رێک بخەن بۆ رێگری کردن لەو کارانە بۆ ئەوەی لە داھاتوودا زیان بە ئابوری ئەم وڵاتە نەگەینێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی جیهان، یانه‌كانی چین ئه‌نجامدانی ئه‌م گرێبه‌سته گه‌ورانه له پێناو ناساندن و گه‌وره‌كردنی وه‌رزشی وڵاته‌كه‌یانه‌وه و ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌م كاره فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا رازیبكه‌ن به میوانداریكردنی مۆندیالی 2026.
یانەکانی چین لە دوو سالێ رابردوو لە پێناو گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەکی جیھانی، نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆیان خەرجکردووە ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی کیشوەری ئاسیا ئەم شتە روو دەدات.
دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی بۆ خولی چینی گواستراونه‌ته‌وه پێكهاتوون له (ئۆسكاری به‌رازیلی، كارلۆس تیڤێزی ئارجێنتینا، ئیزیكوڵ لاڤێزی، هاڵكی به‌رازیلی، جێرڤینهۆی كۆتدیڤواری و رامیرێز و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه.