وەزارەتی كارەبا لەبارەی كاتەكانی پێدانی كارەبا روونكردنەوە دەدات
كاره‌بای نیشتمانی به‌یه‌كسانی دابه‌شده‌كرێت
K24 - ھەولێر
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی كاتەكانی پێدانی كارەبا بە شارەكانی كوردستان روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت كە بە یەكسانی كارەبا دابەش دەكەن.
لە لێدوانیكیدا بۆ كوردستان24، محهممەد ئەمین هه‌ورامی گوتی: "وەك وەزارەتی كارەبا ھەوڵمانداوە ھیچ جیاوازییەك نەبێت لە نێوان شارەكان، لە پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بە ھاووڵاتیان، بەڵام لەوانەیە كێشەكە لە ژمارەی بەشداربوان ھەبێت كە جیاوازە لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە".
روونیكردەوە: "ژماره‌ی به‌شداره گه‌وره‌كان له‌هه‌ولێر زیاتره به‌راورد به هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان چونكه كونسوڵگه‌رییه‌كان و ژماره‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان زیاتر له هه‌ولێرن ئه‌مه‌ش وای كردووه هه‌ست به‌جیاوازی بكرێت."