گروپێكی سه‌ر به په‌یه‌ده هێرشده‌كه‌نه سه‌ر رێكخراوی قوتابیان و لاوان
كه‌سێكیان بریندار كردووه و به‌په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه

K24 – هه‌ولێر:
گرووپێكی سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكرات ( په‌یه‌ده ) سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ " هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر باره‌گای لقی قامیشلۆی یه‌كیتی قوتابیان و لاوانی كوردستانی – رۆژئاڤا و له یه‌كێك له ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه‌یانداوه، به‌و هۆیه‌وه چه‌ند ئه‌ندامیكی جه‌سته‌ی شكاوه و به په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه".
له‌وباره‌یه‌وه شوكری عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپرسی لقی قامیشلۆی یه‌كیتی قوتابیان و لاوانی كوردستانی – رۆژئاڤا، به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی یه‌كێتیه‌كه‌ی گوتووه" ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه باره‌گای لقی قامیشلۆی یه‌كیتی قوتابیان و لاوانی كوردستانی – رۆژئاڤا، له لایه‌ن گرووپه‌كانی شاره‌كه و چه‌كدارانی سه‌ر به په‌یه‌ده‌وه هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر، ئامانجیش له‌و هێرشانه راگرتنی كار و چالاكییه‌كانمانه له رۆژئاوای كوردستان".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" یه‌كیتی قوتابیان و لاوانی كوردستانی – رۆژئاڤا، رێكخراوێكی سڤیلی تایبه‌ته به قوتابیان و لاوان و له ساڵی 2013 دامه‌زراوه، له هه‌موو شار و ناوچه‌كانی كوردستانی سووریا لق و باره‌گای هه‌یه و خاوه‌ن چالاكیی فراوانه، هه‌روه‌ها رێكخراویكی چالاكی نێو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردی سووریایه".