عێراقییه‌كان یه‌كه‌مین كڕیاری خانووبه‌ره‌ن له توركیا
له ساڵی 2016 دا 21 هه‌زار كه‌سی بیانی له توركیا خانووبه‌ره‌یان كڕیووه

K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئامارێكی توركیا كه رۆژی دوو شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ساڵی 2016 دا عێراقییه‌كان له ناو ئه‌و بیانیانه‌ی له توركیا خانووبه‌ره ده‌كڕن، له پله‌ی یه‌كه‌مدان.
ئاژانسی ئه‌نادۆلوی توركیا به‌یاننامه‌یه‌كی حكومه‌تی توركیای بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، عێراقییه‌كان ریزبه‌ندی یه‌كه‌میان له لیستی ئه‌و كڕیاره بیانیانه‌دا گرتووه كه له توركیا خانووبه‌ره‌یان كریوه و له ساڵی 2016 دا (3459) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و خانووبه‌ره و موڵكیان له توركیا كڕیووه.
پاش عێراقییه‌كان خه‌ڵكی سعوودیه له پله‌ی دووه‌مدان و 1642 خانووبه‌ره و پاش ئه‌وانیش كوه‌یتییه‌كان 1640 خانووبه‌ره و ئه‌فغانییه‌كان 1518 خانووبه‌ره و بریتانییه‌كان 1298 خانووبه‌ره‌یان له توركیا كڕیووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه" نزیكه‌ی 21 هه‌زار كه‌سی بیانی له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا خانوو به‌ره‌یان كڕیووه، له‌وانه 19019 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و 1912 پارچه زه‌وی بۆ درووستكردنی باڵه‌خانه.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاماژه‌پێكردووه" ئیستانبوڵ یه‌كه‌م شاری توركیایه كه له ساڵی 2016 دا بیانییه‌كان 6411خانووبه‌ره‌یان تێیدا كڕیووه، پاش ئه‌ویش شاری ئه‌نتالیای سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست دێت و بیانییه‌كان 4971 خانووبه‌ره و شاری بۆرسای باكوری رۆژئاوای توركیا 1344 خانووبه‌ره و شاری ئایدین له رۆژئاوای وڵات 1287 و شاری یالاوا له باكوری رۆژئاوای توركیاش 1031 خانووبه‌ری تێدا كڕدراوه.