حكومه‌تی هه‌رێم 54 ملیۆن دۆلارى داوه‌ته كۆمپانیاكانی نه‌وت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شایسته‌ی دارایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی دابه‌شكرد.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شایسته‌ی دارایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی دابه‌شكرد.
كۆمپانیای گه‌ڵف كیستون رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دواهه‌مین گوژمه‌ی شایسته‌ی دارایی پێداون كه بڕه‌كه‌ی 15 ملیۆن دۆلارەو ھەروەھا ده‌ستهه‌قی كاری ئه‌و كۆمپانیایه بووه بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو.
گەڵف كیستۆن ئاماژەی بەوەشكردووە ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات كۆمپانیای گه‌نێل ئینێرجی رایگه‌یاندووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 38 ملیۆن و 890 هه‌زار دۆلار پاره‌ی داوه‌تێ، كه حه‌قده‌ستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی تشرینی یه‌كه‌مى ساڵى رابردووه، ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ گه‌نه‌ڵ ئینێرجی و هاوبه‌شه‌كه‌ی دی ئێن ئۆی نه‌رویجیه.