ئه‌مشه‌و له جامی ئه‌فریكا یاریی ئاگرین به‌ڕێوه‌یه

له گرووپی دووه‌می جامی ئه‌فریكا 2017، ململانێیه‌كی گه‌وره هه‌ستپێده‌كرێت، هه‌ر 4 هه‌ڵبژارده‌كه‌ش هیوایان بۆ گه‌یشتن به قۆناخی داهاتووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه هێشتا زیندووه، هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگالیش له هه‌مووان بۆ گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو نزیكتره.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان، هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال و جه‌زائیر به‌یه‌ك بگه‌ن، جه‌زائیر ته‌نیا به سه‌ركه‌وتن ئومێدی گه‌یشتنی به قۆناخی هه‌شت ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌نیگال به‌یه‌كسانبوون و ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری شكستیش ره‌نگه گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر بكات.
له یارییه‌كی دیكه‌دا كه له هه‌مان كاتی یارییه‌كه سه‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ڵبژارده‌ی توونس رووبه‌ڕبووی زمبابۆی ده‌بێته‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی توونس به بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له ئه‌نجامه‌كانی دیكه هاوشانی سه‌نیگال بلیتی قۆناخی هه‌شت مسۆگه‌ر ده‌كات.