یەپەگە: بەشدارانی ئەستانا بەشێكن لە كێشەكانی سووریا

"پابەندی ھیچ بڕیارێك نابین كە لە دانووستانەكانی ئەستانا دەربچێت"

K24- ھەولێر

لە راگەیاندراوێكدا فەرماندەیی گشتی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بۆچوونیان لەبارەی دانووستانەكانی ئەستانا ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت كە پابەندی ھیچ بڕیارێكی ئەستانا نابن.

یەپەگە رایگەیاند: "ئەو لایەنەنانەی سەرپەرشتی دانووستانەكانی ئەستانا دەكەن و بەشداریان تێدا كردووە خۆیان بەشێكن لە كێشە و ئاڵۆزییەكانی ئەستانا و كەموڕیان ھەیە لە دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ چارەسەری دۆخی سووریا".

لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەی یەپەگەدا ھاتووە: "ئەو لایەنە ناکۆکانەی دەیانەوێت بەشداربن لە چارەسەری قەیرانەکانی سووریا، دەتوانن سوود لەو ئەزمونە وەربگرن کە ئێمە دامانمەزراند و گەشەی پێدەدەین لەگەڵ ڕۆڵەکانی گەلی سووریا".

فەرماندەیی گشتی یەپەگە ئەوەش دەخاتەڕوو: "بەشداریمان لە دانووستانەكانی ئەستانا نەكردووە و جەخت دەكەینەوە كە پابەندی ھیچ بڕیارێك نابین كە لەو گۆنگرەیە دەردەچێت، بەڵكو تەنھا ئەو لایەنانە پابەند دەبن كە بەشداریان تێدا كردووە".

Fly Erbil Advertisment