مووسڵ دوای داعش.. بازاڕی مۆبایل گه‌رمه
سزای به‌كارهێنانی مه‌رگ بوو
K24 - مووسڵ:
چه‌ند رۆژێكه هاووڵاتییان ده‌توانن مۆبایله‌كانییان به‌كاربهێنن، چونكه پێشتر بڕیاره‌كانی "خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش" له‌و شاره، ته‌نگی به هاووڵاتییان هه‌ڵچنیبوو و به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و مۆبایلی قه‌ده‌غه‌كردبوو.
سه‌عد زه‌نوون، گه‌نجێكی دانیشتووی شاری موسله‌و ئامێره‌كانی مۆبایل ده‌فرۆشێت، ئه‌و ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆبایل و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی به‌گشتی له‌ژێرده‌سه‌لاتی داعش به‌هه‌موو جۆرێك قه‌ده‌غه‌بوون، زۆربه‌ی هاوڵاتیانی شاری موسڵ مۆبایلیان نیه، بۆیه هه‌رگه‌ره‌كێك ئازاد ده‌كریت خه‌ڵكه‌كه‌ییه‌كیك له‌وپێداویستیه‌سه‌ره‌كیانه‌ی هه‌وڵی كڕینی ده‌ده‌ن بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌كه‌سوكارو ناسیاوه‌كانیان ئامێری مۆبایله.
بازاڕی كڕین و فرۆشتنی مۆبایل له‌شاری موسڵ گه‌رمه و به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن گه‌نجانی ئه‌وشاره خواستی زۆری له‌سه‌ره.
پارێزگای موسڵ دووه‌م گه‌وره‌شاری عێراقه‌و ماوه‌ی دووسال له‌ژێڕ ده‌سه‌لاتی داعش مایه‌و له‌ماوه‌ی حكومرانی خۆیدا داعش چه‌ندین یاسای سه‌یرو دوورله‌به‌ها مرۆڤایه‌تی و ئاینیه‌كانی به‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌م شاره‌دا سه‌پاندبوو، یه‌كیك له‌سزا تونده‌كانیش كه سزای مردنیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرا بۆ ئه‌وكه‌سانه بوو كه مۆبایل و ئامێری په‌یوه‌ندیان به‌كارهێنابوایه.