رووسيا تۆپێكى كارۆموگناتيسى بێ هاوشێوه‌ى تاقيكرده‌وه
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى ئاشكرايكرد، به‌م دواييانه سوپاى رووسيا تۆپێكى دوورهاوێژى كارۆموگناتيسى تاقيكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى ئاشكرايكرد، به‌م دواييانه سوپاى رووسيا تۆپێكى دوورهاوێژى كارۆموگناتيسى تاقيكردووه‌ته‌وه، كه هيچ قه‌ڵغانێك خۆى له‌به‌رده‌ميدا ناگرێت و تا ئێستا له جيهاندا هاوشێوه‌ى نييه.
ئه‌وه‌ى نوێيه له تۆپه دوورهاوێژه‌كه‌دا، ئه‌وه‌يه كه هيچ مادده‌يه‌كى ته‌قينه‌وه‌ى تێدا به‌كارنه‌هێنراوه و تۆپه‌كه به هێزى كاره‌بايى و له‌سه‌ر بنه‌ماى بوارى موگناتيسى كارده‌كات.
تاقيكردنه‌وه‌كه له په‌يمانگه‌ى وزه‌ى جيهانى سه‌ر به ئه‌كاديمياى سه‌ربازى رووسيا له شارى شاتوراى خۆرهه‌ڵاتى مۆسكۆ ئه‌نجامدراوه.
شاره‌زا رووسييه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و تۆپه دوورهاوێژه كارۆموگناتيسه به خێرايى 33 كيلۆمه‌تر له چركه‌يه‌دا تۆپ ده‌ته‌قێنێت.