تاتڵيسهس پشتيوانى ئه‌ردۆغان ده‌كات و داواش له سيبهل جان ده‌كات ئه‌ويش پشتگيرى رابگه‌يه‌نێت
گۆرانيبێژى ناودارى توركيا ئيبراهيم تاتڵيسهس پشتگيرى له ريفراندۆمى ده‌ستوور ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
گۆرانيبێژى ناودارى توركيا ئيبراهيم تاتڵيسهس پشتگيرى له ريفراندۆمى ده‌ستوور ده‌كات بۆ گۆڕينى سيستمى په‌رله‌مانى بۆ سه‌رۆكايه‌تى و داواش له سيبهل جان ژنه گۆرانيبێژى ناودارى توركيا ده‌كات ئه‌ويش پشتگيرى خۆى بۆ ريفراندۆم و به‌ڵێ بۆ گۆڕانكارييه‌كان رابگه‌يه‌نێت.
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا، كه له ميدياى توركيا بڵاوكراوه‌ته‌وه، تاتڵيسهس، پشتيوانى خۆى بۆ گۆڕينى ده‌ستوورى توركيا و ده‌نگدان به‌و گۆڕانكارييانه به (به‌ڵێ) ده‌ربڕيوه.
هه‌ر له گرته‌كه‌دا، ئه‌و گۆرانيبێژهى توركيا داواشى له سيبهل جان كردووه، ئه‌ويش پشتيوانى له گۆڕانكارييه‌كانى ده‌ستوورى توركيا بكات بۆ ئه‌وه‌ى سيستمى سياسى توركيا له په‌رله‌مانييه‌وه بگۆڕدرێت بۆ سه‌رۆكايه‌تى.
په‌رله‌مانى توركيا رۆژى شه‌ممه 21ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، هه‌موارى ده‌ستوورى وڵاتى كرد.
به گوێره‌ى ياساى كارپێكراو له توركيا گۆڕانكارييه‌كان خرانه به‌ر ده‌ست سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بۆ په‌سندكردنيان له ماوه‌ى 15 رۆژدا.
دواى په‌سندكردنيان له لايه‌ن سه‌رۆكى وڵاته‌وه دپێويسته له دواى بڵاوكردنه‌وه‌يان له رۆژنامه‌ى ره‌سمى ده‌وڵه‌تدا له ماوه‌ى 60 رۆژدا راپرسييان له باره‌وه ئه‌نجام بدرێت.
ژماره‌يه‌ك له لايه‌نه سياسييه‌كانى توركيا دژى ده‌ستكاريكردنى ده‌ستوورى وڵاته‌كه‌يانن و ره‌خنه‌يان له‌و گۆڕانكاريانه گرتووه، كه له لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پهسندكراوون و بۆ كۆتايى ساڵى داهاتوو، ئه‌گه‌ر له راپرسيدا په‌سندكران، سيستمى سياسى توركيا له په‌رله‌مانييه‌وه ده‌گۆڕدرێت بۆ سه‌رۆكايه‌تى.
ديارترين گۆڕانكارييه‌كان:
*زيادكردنى ژماره‌ى كورسييه‌كانى په‌رله‌مان له 550 كورسييه‌وه بۆ 600 كورسى.
*دابه‌زاندنى ته‌مه‌نى خۆ پاڵاوتن له 25 ساڵه‌وه بۆ 18 ساڵ.
*به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى گشتيى و سه‌رۆكايه‌تى له هه‌مان رۆژدا و هه‌ر پێنج ساڵ جارێك.
*به‌گه‌ڕخستنى سهڵاحيهتى په‌رله‌مان له چاودێرى و پشكنين و به‌ده‌ستهێنانى زانيارى چ له رێى به‌دواداچوونى په‌رله‌مانه‌وه بێت يان له رێى كۆبوونه‌وه‌ى گشتى و لێكۆڵينه‌وه‌ى په‌رله‌مانى ياخود له رێى پرسيارى ده‌ستنووسه‌وه بێت.
*دانهبڕينى په‌يوه‌ندى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت به حزبهكهيهوه.
*سه‌رۆكايه‌تى بۆ دوو خول ده‌بێت و هه‌ر خولێك 5 ساڵه.
*پاڵێوراوێك كه زۆرينه‌ى ره‌ها له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستده‌هێنێت ده‌بێته سه‌رۆك.
*سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن و فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپا و ده‌سه‌ڵاتى دانانى جێگره‌كانى و وه‌زير و له‌كارلادانى وه‌زيره‌كانى ده‌بێت.
*سه‌رۆك بۆى هه‌يه ئه‌و ياسايانهى په‌يوه‌ستن به هه‌مواركردنى ده‌ستووره‌وه بخاته راپرسييه‌وه ئه‌گه‌ر راى وابوو پێويستن.
*سه‌رۆك بۆى هه‌يه مه‌رسوومى په‌يوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن دهربكاتن، به‌ڵام نابێت ئه‌و مه‌رسومانه په‌يوه‌ست بن به‌و پرسانه‌ى كه به شێوه‌يه‌كى روون به ياسا رێكخراوون.
*ئه‌گه‌ر مه‌رسومێكى سه‌رۆكايه‌تى هه‌بوو، په‌رله‌مان ياساى له باره‌وه ده‌ركرد، ئه‌وا مه‌رسوومه سه‌رۆكايه‌تييه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت.
*په‌رله‌مان مافى هه‌يه داواى لێكۆڵينه‌وه له سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت و جێگره‌كانى و وه‌زيره‌كان بكات. سه‌رۆك بۆى نييه له‌و حاڵه‌ته‌دا داواى هه‌ڵبژاردنى گشتيى بكات و په‌رله‌مان به‌و هۆيه‌وه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
*سه‌رۆك بۆى هه‌يه جێگرێك يان زياتر بۆخۆى هه‌ڵبژێرێت.
*ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ جێگرى سه‌رۆك يان بوون به وه‌زير، ئه‌وا مافى په‌رله‌منتارى له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
*په‌رله‌مان ده‌توانێت بڕيارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بدات، به ره‌زامه‌ندى سێ له پێنجى كۆى گشتى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان.
*سه‌رۆك بۆى هه‌يه بارى نائاسايى رابگه‌يه‌نێت ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ى له ياسادا دياركراوون هاتنه دى.
*دادگا سه‌ربازييه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه. له ناويشياندا دادگاى باڵاى سه‌ربازى و دادگاى باڵاى ئيدارى سه‌ربازى.
*درووستكردن و دامه‌زراندنى دادگاى سه‌ربازى قه‌ده‌غه ده‌كرێت جگه له دادگاى ته‌مێكردن.
*سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت بودجه‌ى گشتى ده‌خاته به‌رده‌ست په‌رله‌مان.
*پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و سه‌رۆك ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن به‌ڕێوه‌ده‌بات.
*هه‌ڵبژاردنى گشتى و سه‌رۆكايه‌تى داهاتوو له 3ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2019 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
و:ئ.هـ