بە ڤیدیۆ...داعش قوتابخانەیەك دەكاتە گۆڕستانی خێزانێك
تا ئێستا تەرمی 7 كەس لە ژێر باڵەخانە وێران كراوەكەدایە
K24 - مووسڵ
لەدوای رزگاركردنی گەڕەکی فەیسەلییەی مووسڵ کە یەکێک بوو لەو گەڕەکانەی داعش بەرگرییەکی سەختی تێداکردووە، یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو ناوچەیە لەئەنجامی بۆردوماندا کەوتووەتە سەر خێزانێکی حەوت کەسی تائێستا تەرمەکانیان دەرنەھێنراون، کەس و کاری ئەو خێزانە دەڵێن، داعش وەک پشتێنی مرۆیی خێزانەکەیانی بەکارھێناوەو لەپەنای ئەوانەوە شەڕی سوپای عێراقیان دەکرد.