زیاتر لە 2 ملیۆن كتێبی كتێبخانەی مووسڵ نادیارن

ھاووڵاتییانی مووسڵ لەبڕی سووتەمەنی كتێب بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكاردێنن

K24 - مووسڵ

پێش ھاتنی داعش نزیکەی 2 ملیۆن کتێب لە کتێبخانەی ناوەندی شاری مووسڵ ھەبوون کە مێژووی بەشێکییان بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا دەگەڕاێتەوە، دوای ھاتنی داعش سێ بەشی کتێبەکان دیار نەماون، بەوتەی شایەدحاڵەکان بەشێک لەو کتێبانە لەلایەن داعشەوە سووتێنراون و بەشێکیشیان بۆ سووریا بردووە، ئەو بەشەی کە ماویشە رۆژانە خەڵکی دەیانبات بۆ خۆگەرمکردنەوە و لە بری سووتەمەنی بەکارییان دەھێنن.