به‌ فه‌رمی فێدرێر بووه‌ پاڵه‌وانی ئوسترالیای كراوه‌

بۆ پێنجه‌مینجار ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێنا

له‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئوسترالیای كراوه‌، رۆجێر فێدرێری تێنسزانی سویسری به‌ بردنه‌وه‌ی رافائێل نادالی ئیسپانی، بۆ پێنجه‌مجار نازناوه‌كه‌ی برده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 29 كانوونی دووه‌می 2017، ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی ئوسترالیای كراوه‌ به‌دیار كه‌وت، كاتێك رۆجێر فێدرێر بە سێ سێت بەرامبەر دوو سێت لە رافایل نادالی بردەوە و بووە پاڵەوانی ئوستڕاڵیای کراوە.

به‌م ئه‌نجامه‌ش فێدرێری ته‌مه‌ن 34 ساڵ كه‌ به‌ مایسترۆ ناسراوه‌ بووه‌ خاوه‌نی 18ـه‌مین ناسناوی گه‌وره‌ی گراند سلام.

رافائێل نادال، تێنسزانی ئیسپانیا دوای له‌ده‌ستدانی نازناوی ئوسترالیای كراوه‌. مێلبۆرن 2017
رافائێل نادال، تێنسزانی ئیسپانیا دوای له‌ده‌ستدانی نازناوی ئوسترالیای كراوه‌. مێلبۆرن 2017
Fly Erbil Advertisment