دەرھێنەرێکی کورد رەخنە لە ترەمپ ده‌گرێت

بەھۆی بریارەکەی تره‌مپ ناتوانێت لە نمایشی فیمەکەیدا بەشدار بێت

K24 - هه‌ولێر:

دەرھێنەرێکی کورد رەخنە لە بریارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەگرێت بۆ رێگری کردن لە پێدانی ڤیزا و چوونی ھاوڵاتیانی 7 وڵاتی موسڵمان بۆ ئەمریکا.

حوسێن حەسەن دەرھێنەرێکی کوردە و فیلمێکی لەسەر کوردانی ئێزدی دەرھێناوە بریارە بوو بۆ نمایشکردنی فیلمەکەی لە فێستیڤاڵی فیلمی مەیامی سەردانی ئەمریکا بکات، بەڵام بەھۆی بریارەکەی سەرۆکی ئەمریکاوە ناتوانێت لە نمایشی فیمەکەیدا بەشدار بێت.

فیلمێک کە ھەوڵی چەندین ساڵ و خولیای حوسەین حەسەنی دەرھێنەری کوردە. دوایین فیلمی بەناوی "رەشەبا" بریار بوو لە فێستیڤاڵی فیلمی مەیامی نمایش بکرێت. بەڵام بەدڵنیاییەوە دەرھێنه‌ری فیلمەکە ناتوانێ لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار بێت و کاردانەوەی بینەری ئەمریکی لەسەر فیلمەکەی ببینێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەھۆی کێشەی ئەمنی بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی بریاریدا پێدانی ڤیزای بە ھاوڵاتیانی 7 وڵاتی موسڵمان بەشێوەیەکی کاتی کە 90 رۆژ دەخایەنێت قەدەغە کرد.
فیلمی رەشەبا باس لە ئێش و ئازاری ساڵی 2014ی کوردانی ئێزیدی دەکات بەدەست چەکدارانی داعشەوە. دەھێنەرەکە کوردەکە دەڵێ ئێمەش دژی تیرۆرین ئێمەش ھەموو ھەوڵی خۆمان خستوەتەگەر بەھونەرەکەمان قێزەونی تیر