داعش ژێرزه‌مینی ماڵه‌كانی بۆ ئه‌م كارانه‌ به‌كارهێناوه‌

تاوانەکانی داعش رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر ئاشکرا دەبن

K24 - مووسڵ:

تاوانەکانی داعش رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر ئاشکرا دەبن , لە گەڕەکێکی شاری موسڵ داعش ماڵەکانییان کردۆتە شوێنی سەربڕین و ئەشکەنجەدانی خەڵکی بێتاوان, بەشێك لەو ماڵانەش وەکوو کۆگای چەکوو تەقەمەنی و کارگەی درووستکردنی بۆمبی چێنراوو پشتێنەی بۆمبڕێژکراو بەکاری ھێناوە, کوردستان24 لە گەڵ چەند شایەدحاڵێک چەند شوێنێکی نھێنی داعش ئاشکرا دەکات.