راپۆرتێكی كوردستان24 ئەو گەنجە رزگاردەكات كە 10 ساڵە لە كەلاوەكاندا دەژی
"دوای راپۆرتەكەی كوردستان24 چەندین خێرخواز و بەرپرس بەھانایەوە ھاتن"
K24 – دھۆك
دوای ئەوەی كوردستان24 راپۆرتێكی لەسەر ژیانی گەنجێك بەناوی یاسین لە سنووری پارێزگای دھۆك بڵاوكردەوە كە ماوەی 10 ساڵە لە كەلاوە و خانووە تەواو نەكراوەكان لەگەڵ سەگێك ژیان بەسەردەبات، ژمارەیەك دەزگا و خەڵكی خێرخواز بەھانای ئەو كەسە چوون و لە كەلاوەكان رزگاریان كرد.
ھاووڵاتییەك كە پێشتریش چاودێری یاسینی دەكرد بە كوردستان24 گوت: "دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتی كوردستا24، زۆر خەڵكی خێرخواز و بەرپرس بەھانای یاسین ھاتن و لە نزیكەوە رەوشی ئەویان بینی".
گوتیشی: "چەند كەسێك ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە بۆ ئەوەی شوێنێك بۆ ژیان بەسەربردنی یاسین دابین بكەن و چارەسەری تەندروستیشی بۆ بكرێت".