ئه‌شواق جاف: عه‌بادى له ترسى رووخانى حكومه‌ته‌كه‌ى پۆسته وه‌زارييه‌كان پڕده‌كاته‌وه
رايگه‌ياند، عه‌بادی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه مالیكی حكومه‌ته‌كه‌ی بڕووخێنێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان ئه‌شواق جاف رايگه‌ياند، عه‌بادی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه مالیكی حكومه‌ته‌كه‌ی بڕووخێنێت، بۆیه ئه‌مڕۆ ویستی به په‌له پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی پڕبكاته‌وه.
ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له دانیشتنی په‌رله‌مان سیڤی كاندیده‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وهزارهییهكان به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق درا.
ئه‌شواق جاف گوتى: ئەمڕۆ سیڤی وەزیرەکانمان پێگەیشت، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە عەبادی دەیویست ئەو شوێنانە بەپەلە پر بکاتەوە ترسی ئەوەی هەیە کە مالیکی حکومەتەکەی بروخێنێت.. چونکە لەبیرمان نەچیت ئێمە پێنچ وەزارەتمان بە بۆشایی هەیە هەروەها پەرلەمان بە نیازە لێپرسینەوەی لەگەڵ 6 وەزیری ديكه بکات لەوانەیەش زۆربەی ئەو کەسانە یان ئەو وەزیرانە متمانەیان لێ بسێنێتەوە، کەوایە نیسابی قانونی نامێنێت بۆ عەبادی لە ئەنجوومەنی وەزیران بەم شێوەیە حکومەتەکەی دەڕوخێت، بۆیە ئەمڕۆ په‌له‌كردن له پرۆسەی دانانی وەزیرەکان دیاربوو.
سه‌باره‌ت به پۆستى وه‌زاره‌تى دارايى كه پشكى كورده له پارتى ديموكراتى كوردستان، ئه‌شواق جاف گوتى: ئەمڕۆ ئێمە ناوى كانديدمان پێشكه‌ش نه‌كرد، چونکە چاوەڕوانی مەکتەبی سیاسین کە پێمان بڵێن ئایا ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو پۆستە وەردەگرین یان وەریناگرین و ئەگەر وەریشمان گرت کێ کاندیدی ئێمە دەبێت چونکە ئەو هەموو ناوانە کە لە راگەیاندن باس دەکرێ دوورن لە راستييه‌وه.