كادیرانی پارتی و یەكێتی لەبارەی نزیكبوونەوەی ھەردوولا بۆچوونی جیا دەخەنەڕوو
"خەڵكی كوردستان لەگەڵ ئارامی و خۆشگوزەرانییە"
K24 - ھەولێر
کادیرانی پارتی و یەکێتی بۆچوونی جیاوازیان ھەیە دەربارەی لەیەک نزیکبوونەوەی حزبەکانیان، یەکێتیەکان دەڵێن پێویستە یەکێتی پێش ئەوەی لەگەڵ پارتی رێکبکەوێت، ئەوە یەکلای بکاتەوە کە پارتی سوود لە بارودۆخی خراپی ناوخۆی حزبەکەیان وەرناگرێت، ھەرچی کادیرانی پارتیشە بە پێویستی دەزانن ئەو دوو حزبە بێ دوو دڵی باشترین رێكکەوتن ئەنجامبدەن کە لە بەرژەوەندی ھەموو لایەک بێت.