كوردستان24 چەند گۆڕەپانێكی مەرگ لە سەردەمی داعش بڵاودەكاتەوە
"لێرە خەڵكیان بە بەرچاوی ھاووڵاتیان گوللـەباران دەكرد"
K24 - مووسڵ
داعش لە ماوەی دەسەڵاتدارێتی خۆیدا لە شاری مووسڵ چەندین یاسا و رێسای تایبەتی بەسەر خەڵکیدا سەپاندووە، بۆ ئەمەش چەند گۆڕەپانێک لە نێو شارەکەدا دیاریکرابوون و بە پێش چاوی خەڵکەوە سزاکەیان جێبەجێ دەکرد، کوردستان24 چەند گۆڕەپانێکی مەرگ لە سەردەمی داعش بەسەردەکاتەوە و شایەد حاڵەکانیش چیرۆکی گوللـەبارنکردنی ئەو خەڵکانە لەلایەن داعشەوە دەگێڕنەوە کە چەند کەسێک لەوانە ھاووڵاتیانی کورد و پێشمەرگە بوونە.