ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تاوتوێی پێشنیازی پاشەکەوتی مووچە دەکات
ئەو سینارۆیانە لەبارەی پاشەكەوتی مووچە دەخرێنەڕوو
K24 - ھەولێر
ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی پێشنیازی خۆی لەبارەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ بكات.
عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بە كوردستان24 گوت: "سێ سینارۆمان ھەیە بۆ پێشنیازی پاشەكەوتی مووچە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەن گفتوگۆیان لەسەر دەكەین، بۆ ئەوەی بزانین كە ھاووڵاتیان و حكوومەت چۆن لە پێشنیازەكە سوودمەند دەبن".