هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌و خێزانه كورده‌ی رێگه‌ی چوونه ئه‌مریكایان لێگیرابوو
ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی هه‌ولێری باشووری كوردستانن
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی خێزانێكی كوردی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له رێگادابوون بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وبه هۆی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له فرۆكهخانی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر رێگه‌ی گه‌شتكردنیان پێنه‌دان،كوردستان24 هه‌ر زوو كه‌یسی ئه‌و خێزانه‌ی ورووژاند و چه‌ند راپۆرتێكی ده‌رباره‌یان بڵاوكرده‌وه.
ئێستاش كوردستان24 دواین زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكی بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانه كورده بڵاوده‌كاته‌وه كه بۆ گه‌یشتنی ئه‌و خێزانه به ئه‌مریكا ده‌یخاته‌گه‌ڕ.
كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكی كه نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌تی تێنسی ده‌كات و سه‌ر به دیموكراته‌كانه، له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی فوئاد شه‌ریف سلێمان و هاوسه‌ر و 3 منداڵه‌كه‌ی كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێرن و رێگه‌یان پێنه‌درابوو بچنه ئه‌مریكا و گه‌ڕێنرابوونه‌وه، هاتووه‌ته ده‌نگ و رایگه‌یاندووه" ئۆفیسه‌كه‌م له هه‌وڵدایه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و خێزانه و هێنانیان بۆ شاری ناشڤیڵی ویلایه‌تی تێنسی ئه‌مریكا".

جیم كوپێر، كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا كه نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌تی تێنسی ده‌كات له په‌یجی فه‌رمی خۆی له ماڵپه‌ڕی كۆنگرێسی ئه‌مریكا نووسیوویه‌تی"خێزانێکی کورد کە لە ڕێگادا بوون بۆ ناشڤیڵ و ڤیزەی تایبەتی کۆچکردنیان هه‌بوو، گەڕێندراونەته‌وە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای ئەوەی کە بۆ چەندین ساڵ لەژێر لێکۆلێنەوەدا بوون. باوکەکە پێشتر وەکو وەرگێڕی زمان لەگەڵ ڕێکخراوێک کاری دەکرد کە سەر بە حکومەتی ئەمریکا بوو. بۆیه ئۆفیسەکەم ئێستا لە هەوڵدایە بۆ یارمەتی دانی ئەو خێزانە".
ئەو خێزانە كوردە سه‌ره‌نجام لە قاھیرەوە گەیشتنەوه ھەولێر، پاش ئەوەی بەھۆی بڕیارەكەی ترەمپ لە نیوەی رێگەی ئەمریكا گەڕانەوە و نەیانتوانی بچنە ئەمریكا كە منداڵەكانیان لە قوتابخانە دەرھێناوە و سەرپەرشتی خێزنەكەشی دەست لە كارەكەی ھەڵگرتووە.
رۆژی شەممەی رابردوو. فوئاد شەریف و ئەندامانی خێزانەكەی بە مەبەستی چوون بۆ ئەمریكا گەیشتبوونه فڕۆكەخانی قاھیرە و ڤیزای ساڵێكی ئەمریكایان وەرگرتبوو و دەیانویست ژیانیكی نوێ لە ناشڤلی ئەمریكا دەستپێبكەن.
بەڵام لە فڕۆكەخانی قاھیرە رێگەیان پێنەدرا، پاش ئەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا نووسراوێكی بۆ ناردبوون، كە ئەو خێزانە ناتوانن بەرەو ئەمریكا گەشت بكەن.
ئەو ھاوڵاتییە كە تەمەنی 51 ساڵە لە گەڵ ئارەزووی 41 ساڵەی ھاوژینی و كوڕە 19 ساڵییەكەی، بونیاد و كچە 17 ساڵییەكەی، یاد و كچێكی تری 10 ساڵی به ناوی شاد، لە فرۆكەخانەی قاھیرە راگیران و رێگەیان پێ نەدرا بچنە ئەمریكا، كە چەندین ساڵ بۆ ئەنستیتۆیەكی لێكۆڵینەوەی USAID لە عێراق كاری كردووە.
شەریف 5 ھەزار دۆلاری بۆ كڕینی تیكێت خەرج كردووە و منداڵەكانی لە قوتابخانە دەرھێناوە و دەست لە كارەكەشی لە كۆمپانیەكەی دابەشكردنی دەرمان ھەڵگرتووە.
ئەو خێزانە رۆژی یه‌كشه‌مه گه‌ڕانه‌وه بۆ ھەولێر ، پاش ئەوەی شەوێكیان لە فرۆكەخانەی قاھیرە بەسەر برد.
پێش گەڕانەوەشی فوئاد شەریف گوتی: "ترەمپ ژیانی منی وێران‌كرد".
دەشڵێت: " ئەو چۆن دەتوانێت ئەوكارە لەگەڵ ئەو خەڵكە بكات كە بۆ یارمەتیدانی ئەمریكا ژیانیان خستە مەترسی".