به ڤیدیۆ... مه‌سعوود ئۆزێلهكهی یانه‌ی هه‌ولێر بناسه

دانا عوسمان، ئه‌ستێره‌یه‌كی تازه‌ده‌ركه‌وتووی یانه‌ی هه‌ولێره كه له قۆناخی خولی نایابی كوردستان دره‌وشاوه‌ته‌وه و به تۆماركردنی 2 گۆڵ یانه‌كه‌ی گه‌یاندۆته لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی.
ئه‌و یاریزانه تاكە ئاواتی ژیانی ئەو بوو رۆژێكدا بێت درێسی یانەی ھەولێر بپۆشێت، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت خۆشبه‌ختانه خه‌ونه‌كه‌ی هاته دی.
دانا عوسمانی تەمەن 26 ساڵان یەكێكە لە ئەستێرەكانی ئەم وەرزەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان، ئه‌و وەرزەی رابردوو لە خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان یاری بۆ یانەی شه‌قڵاوە كرد و توانیوەیەتی 4 گۆڵ تۆمار بكات، دواتر بەھۆی ئاستبەرزییەوە یوسف كاكێی راھێنەری یانەی ھەولێر ئه‌م یاریزانه ده‌هێنێته رێزه‌كانی و لە كۆی بەشداریكردن لە 4 یاریشدا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە یانەكانی گازی باكوور و برایەتی شەش خاڵ بۆ یانەكەی ده‌ستبخات، دانا‌و بە جولەكانی لە نێو یاریگا و رووخساری لای ھاندەرانی بە مەسعود ئۆزێل ناوی دەبەن.
دانا عوسمان پێش ھاتنی بۆ یانەی ھەولێر یاری لە یانەكانی برایەتی و ئاسۆ ھەندرێن و شقڵاوە یاری كردووە، توانیویه‌تی لەگەل یانەی ھەندرێن نازناوی خولی یانە پلە نایابەكانی2010 بۆ 2011 بە دەست بەھێنێت.