ئه‌و خولانه‌ی كه زۆرترین مامه‌ڵه‌یان به كڕین و فرۆشتنی یاریزانان كردووه
پرێمه‌رلیگ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه و لالیگا دواوه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه

به گوێره‌ی ئامارێكی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا له باره‌ی ئه‌و خولانه‌ی زۆرترین پاره‌یان له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رج كردووه، ده‌ركه‌وتووه یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ له بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا زۆرترین پاره‌یان خه‌رج كرد، هه‌ڵبه‌ت زۆرترین قازانجیشیان كردووه.
پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دوای داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئامارێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاشكرای كردووه كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مجاره‌دا خه‌رجییه‌كانی یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ بۆ كڕینی یاریزانان 32% زیادی كردووه كه تێیدا كۆی ئه‌م پاره‌یه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رج كراوه به 215 ملیۆن پاوه‌ند خه‌ملێندراوه، له كاتێكدا وه‌رزی رابردوو رێژه‌كه‌ی 175 ملیۆن پاوه‌ند بوو.
فرۆشتنی ئۆسكاری به‌رازیلی له چێڵسیه‌وه بۆ خولی چینی و ئۆدیۆن ئیگالۆ له یانه‌ی واتفۆرده‌وه به هه‌مان شێوه بۆ خولی چینی، هاوشان له‌گه‌ڵ مێمفێس دیپای له مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بۆ لیۆنی فره‌نسا، له‌گه‌ڵ چوونی دیمیتری پایت له وێستهامه‌وه بۆ مارسیلیا له گه‌وره‌ترین فرۆشی خولی ئینگلیزی بوو كه هه‌ریه‌ك به 20 ملیۆن پاوه‌ند خه‌ملێندراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كۆی ئه‌م پاره‌یه‌ی له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017 له‌لایه‌ن یانه‌كانی پرێمه‌رلیگه‌وه مامه‌ڵه‌ی پێكراوه گه‌یشته 1.38 بلیۆن پاوه‌ند، ئه‌مه‌ش ریكۆردێكی گه‌وره‌یه و بۆ یه‌كه‌مجاره رووبدات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م ریكۆرده گه‌وره‌یه، به‌ڵام به گوێره‌ی راپۆرتێكی كۆمپانیای (دێلۆیت) یانه‌كانی ئینگلیزی به‌رزترین رێژه‌ی قازانجیان تۆمار كردووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه له ماوه‌ی ئه‌م وه‌رزه كه 20 یانه‌ی ئینگلیزی سه‌رووی 40 ملیۆن پاوه‌ندیان له مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی یاریزانان قازانج كردووه، له كاتێكدا 12 مانگ له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان ئه‌و یانانه نزیك 100 ملیۆن پاوه‌ندیان له‌ده‌ستدا بوو، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی داهات و قازانجی یانه‌كانی ئینگلیزی.
دووه‌م خولی ئه‌ورووپا كه زۆرترین پاره‌ی له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رج كردووه، (لیگ 1)ـی فره‌نسایه، كه كۆی تێچووی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی گه‌یشۆته 130 ملیۆن پاوه‌ند.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیا به 85 ملیۆن پاوه‌ند پله‌ی سێیه‌می گرتووه، سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا له خانه‌ی چواره‌م دێت و لالیگای ئیسپانیاش به 20 ملیۆن پاوه‌ند له پۆلینی پێنجه‌می خوله‌كانی ئه‌ورووپا دێت.