به‌فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پا
ئه‌وه‌ی هانده‌ران لێی ده‌ترسان ڕوویدا

ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كردووه كه به فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابه‌وه بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زیوه و به 25 ملیۆن دیناریش سزا دراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 1 شووباتی 2017، كامل زه‌غیر ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی (كووڕه)ـی عه‌ره‌بی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ یانه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی كشانه‌وه‌ی له خولی نایابی عێراق به دابه‌زاندنی بۆ خولی پله‌یه‌ك سزا دراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی سزایه‌كه‌یدا هاتووه كه ئه‌نجامی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایاب عێراق ده‌سڕدرێته‌وه.
دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر، له یاری نێوان نه‌جه‌ف و هه‌ولێر كه له شاری نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا هانده‌رانی یانه‌ى میواندار سوكایه‌تیان به هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان كرد، راسته‌وخۆ دواى یارییه‌كه یانه‌ى هه‌ولێر بڕیاری كشانه‌وه‌ی له خوله‌كه‌دا، یانه‌ی هه‌ولێریش پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كرد بوو كه ئه‌م وه‌رزه له خوله‌كه بیانهێڵنه‌وه.