ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار له چیای كۆڕه‌كی گه‌شتیاری گیرده‌خۆن
ئیداره‌ی كۆڕه‌ك: گه‌شتیاران پابه‌ندی رێنماییه‌كانمان نه‌بوون
K24 - سۆران:
په‌یامنێری كوردستان 24، له چیای كۆڕه‌كی گه‌شتیارییه‌وه رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 300 گه‌شتیار له‌سه‌ر چیاكه‌ی گیریانخواردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه ژن و منداڵن و به‌هۆی بەهۆی پابەندنەبوونی بەشێکیان لە نۆرە و سەرەگرتن گرفته‌كه درووستبووه.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی كارمه‌ندان و دەزگا ئەمنییەکان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه، به‌ڵام نەیانتوانی کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بکەن.
به‌هۆی هه‌ڵگرتن و هێنانه‌وه‌ی گه‌شتیارێكی زۆریش له‌سه‌ر چیاكه، كه له توانای خۆی به‌ده‌ره‌بووه، تەلەفریکەکەش وه‌ستاوه.
حوسێن عه‌لی، له به‌شی كارگێڕی چیای كۆڕه‌كه‌وه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌وان ئێستا سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌ن و گه‌شتیاران له‌سه‌ر چیاكه ده‌هێننه‌وه خواره‌وه.
حوسێن عه‌لی، هۆكاری درووستبوونی گرفته‌كه‌شی بۆ پابه‌ندنه‌بوونی گه‌شتیاران به رێنماییه‌كانی تایبه‌تی ته‌له‌فریك و كارگێڕی كۆڕه‌كی گه‌شتیاری نه‌بوونه.
هه‌روه‌ها گوتی: "تەلەفریك بێ کێشەیە و رانه‌وه‌ستاوه، خەڵکەکە ئیلتیزامی نەکرد، ئێمە هیچ کێشەیەکی ئیداریمان نییە لە سه‌ركه‌وتنی تەلەفریک، به‌ڵام کێشی دیاریکراو بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كابینه‌یه‌كی ته‌له‌فریكه‌كه، تا 640 کیلۆگرام ده‌بێت، به‌ڵام له جیاتی 6-8 كه‌س، ده كه‌س له كابینه‌یه‌ك سه‌رده‌كه‌وت، خەڵکەکە هاوکاری و رێنماییەکانی ئێمەیان وەرنەگرت".
به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری زستانه، ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار له‌م وه‌رزه‌دا، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌و شه‌پۆله به‌فربارینه‌ی كوردستانی گرته‌وه، روویان له‌و شوێنه گه‌شتیارییه كردووه و ئه‌مڕۆش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی گه‌شتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، فێستیڤاڵی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر و ژماره‌یه‌ك چالاكی دیكه‌ی گه‌شتیاری له‌سه‌ر چیاكه به‌ڕێوه‌چوون.