به ڤيديۆ.. له هۆڵه‌ندا قه‌ڵغانى مرۆيى بۆ پاراستنى مزگه‌وته‌كان درووستده‌كرێت
وه‌ك پشتيوانييه‌ك بۆ موسڵمانانى هۆڵه‌ندا.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌يان كه‌س له كريستيان و جوله‌كه و بێباوه‌ڕان زنجيره‌يه‌كى مرۆييان له ده‌وروبه‌رى مزگه‌وتى ئاشتى له شارى رۆتردامى هۆڵه‌ندا درووستكرد، وه‌ك پشتيوانييه‌ك بۆ موسڵمانانى هۆڵه‌ندا.
درووستكردنى ئه‌و قه‌ڵغانه مرۆييه دواى ئه‌وه هات له كيوبكى كه‌نده‌دا په‌لامارى مزگه‌وتێك درا و ژماره‌يه‌ك له نوێژخوێنانى مزگه‌وته‌كه گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون.
هاوكات ژماره‌يه‌ك كه‌سى نه‌ناسراو هێرشيان كرده سه‌ر مزگه‌وتێك له شارى مونترياڵى كه‌نه‌دا و مه‌ترسى ئه‌وه هاته ئاراوه له هۆڵه‌نداش په‌لامارى مزگه‌وته‌كان بدرێت.