بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورد ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا

سەعدی پیرە: به‌ ریفراندۆم ئاییندە لەگەڵ عێراق یەکلایی ده‌كه‌ینه‌وه‌

K24 - ھەولێر

بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی سەربەخۆی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دوو لیژنەی باڵا لە لایەنە سیاسییەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچنە بەغدا، لایەنە سیاسییەکانیش تێبینییان لەسەر پڕۆژەکەی عەممار حەکیم هەیە.

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌، پڕۆژەی "رێککەوتنی سیاسی" نێو لایەنە عێراقییەکانە و پێشتر لە لایەن عەممار حەكیم بۆ ئاشتبوونەوە و لێکنزیکكردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق خراوەتە نێو گۆڕەپانی سیاسی و لە ئێران و ئوردن گفتوگۆی لەسەركراوە و پەسەندكراوە، دوێنێش لەگەڵ لایەنە كوردییەكان تاوتوێی پڕۆژەكە كرا.