خاڵێكی پرۆژه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ره‌تده‌كرێته‌وه‌

"پێویستە لایەنە عێراقییەکان پابەندی ئەو دەستوورە بن کە دەنگیان پێداوە"

K24 - هه‌ولێر:

لە پرۆژەکەی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان بۆ ئاشتەوایی نێوان لایەنە عێراقیەکاندا هاتووە، لەژێر هیچ فشارێک ڕێگە بە جیابوونەوە لە عێراق نادرێت، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت ئێمە ئەم خاڵەی نێو پرۆژەکە رەتدەکەینەوە چونکە ئێمە ناچار نەکراوین بەزۆر لەگەڵ عێراق بمێنینەوە.

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیش دەڵێت: "پێویستە لایەنە عێراقییەکان خۆیان پابەندی ئەو دەستوورە بن کە دەنگیان پێداوە".

پێگەی كورد ئێستا گەیشتوەتە ئاستێك نەك ھەر ناتوانرێت فەرامۆش بكرێت، بەڵكو لەسەر ئاستی باڵا داوای لێدەكرێت ڕۆڵ لە یەكخستنەوەی عیراق ببینێت، سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەش دوو لە خاڵەكانی نێو پرۆژەكە بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات.

ئەگەرچی كوردیش خۆی لەوەدا نابینێت دەستی لە لێكترازانی لایەنە عێراقییەكان ھەبووبێت،  بەڵام ئامادەیی ھەر ھەوڵێكیشە بۆ ئاشتەوایی نێو لایەنەكان، پارتیش رای وایە بەر لە ھەر شتێك پێویستە دەسەلاتدارانی بەغدا خۆیان ئەو دەستوورەی دەنگی پێدراوە پابەندی بن.

Fly Erbil Advertisment