له ڤيه‌ننا 3 هه‌زار ژن داواى په‌چه ده‌كه‌ن
تێيدا ناڕه‌زايه‌تييان به‌رامبه‌ر به بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى پۆشينى رووبه‌ند و په‌چه له شوێنه گشتييه‌كان ده‌ربڕى.
K24 – هه‌ولێر:
نزيكه‌ى 3 هه‌زار ژنى موسڵمان و پشتيوانه‌كانيان له ڤيه‌ننا خۆپيشاندانێكيان سازكرد و تێيدا ناڕه‌زايه‌تييان به‌رامبه‌ر به بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى پۆشينى رووبه‌ند و په‌چه له شوێنه گشتييه‌كان ده‌ربڕى.
چالاكانى رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى موسڵمانان (NMZ)، به هاوكارى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبوونه‌وه.

خۆپيشانده‌ران لهسهرلافيته و پانكارتى جۆراوجۆر نووسيبوويان: "ئازادى ئاينى بۆ هه‌مووان، جه‌سته‌م موڵكى خۆمه، مافى ئه‌وه‌م هه‌يه بڕيار له چاره‌نووسى خۆم بده‌م".
يه‌كێك له رێكخه‌رانى خۆپيشاندانه‌كه رايگه‌ياندووه، ژنانێك كه ئه‌و داخوازيهيان هه‌يه ده‌بێته بێنه پێشه‌وه و قسه‌ى خۆيان بكه‌ن.

خۆپيشانده‌ران چه‌ندين درووشميان به ئينگليزى نووسيبوو. تێياندا داوايان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردبوو، بێته ده‌نگ و هه‌روه‌ها نووسيبوويان "ترس له ئيسلام ده‌ربڕى ئازادى نييه" و"باڵاپۆشى ئه‌زموونێكى تاكه‌كه‌سييه".
خۆپيشانده‌ران هوتافيان ده‌كێشا و ده‌يانوت: "ئێمه لێره‌ين چونكه ئازاديمان دزراوه".
هاوكات له خۆپيشاندانهكهدا ژماره‌يه‌ك ژن و هاووڵاتى ناموسڵمان ئاماده‌بوون و ئه‌وانيش پشتيوانيان له داواى ژنه موسڵمانه‌كان ده‌كرد و ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه ده‌كرد، نابێت رێگه بدرێت سياسه‌تى ترامپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا باڵ به‌سه‌ر ئه‌وروپادا بكێشێت، كه سياسه‌تێكى نه‌يارى موسڵمانان و هه‌ڕه‌شه‌يه بۆ سه‌ر ئازادى ژنانى موسڵمان. وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌يانوت.
video von #kopftuch #demo #muslim gegen #muslimbanAustria auch #sobotka erwähnt #Demonstrationsrecht . vom #mq zum #parlament #wien pic.twitter.com/TBHO4kaPLI
— Vienna Vital (@ViennaVital) ٤ فبراير، ٢٠١٧
هاوبه‌ندى فه‌رمانڕه‌واى نه‌مسا پلانى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى له شوێنه گشتييه‌كان بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى په‌چه و رووبهندى ژنانى موسڵمان جێبه‌جێ بكات.
15:22: Burgtheater: VIDEO: #MuslimBan #muslimbanAustria pic.twitter.com/Ws7CP9H0eG
— Esterreicherr (@Esterreicherr) ٤ فبراير، ٢٠١٧
پێشبينى ده‌كرێت ئه‌و بڕياره به‌ر له ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 2018 جێبه‌جێ بكرێت.
هاوكات گه‌ڵاڵه‌ى بڕياره‌كان خوێندنى زمانى ئه‌ڵمانى بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران ده‌كاته زۆره‌ملێ.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ه