تاران: ئهمريكا تاقى ناكهينهوه
گۆڕینی دەسەڵات لە ئەمریكا سیاسەتی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە ئێران ناگۆڕێت
K24 – ههولێر:
بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە بڕیارەكانی ئەمریكا له بارهى تاقیكردنەوە مووشەكییەكان و ھەڵوێستی ئێران رایگەیاند، "گۆڕینی دەسەڵات لە ئەمریكا سیاسەتی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە ئێران ناگۆڕێت و تاقیكردنەوە موشەكییەكانی ئێرانیش بۆ تاقیكردنەوەی سیاسەتەكانی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بەرامبەر بە ئێران نییە".
قاسمى گوتيشى: "ئێمە پێویستمان بەوە نییە ئەمریكا تاقیبكەینەوە. ئێران ئەمریكا بە باشی دەناسێت و گۆڕینی دەسەڵات لەو وڵاتە كاریگەری لەسەر سیاسەتەكانی ئەمریكا لەبەرامبەر ئێران نابێت، ئەوەی ئێران دەیكات پلانێكی درێژخایەنە و لەسەر بنەمای سیاسەت و پلانی بەرنامە بۆ دڕێژراوی وڵاتەكەمانە".