له رێى كوردستان24ه‌وه وێرانكارييه‌كانى گه‌ڕه‌كى سه‌ماحى مووسڵ ببينه
زۆرترین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان تەقاندووه‌تەوە.
K24 – مووسڵ:
چەکدارانی داعش لە گەڕەکی سەماحی شاری مووسڵ لەکاتی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ھێزە عێراقییەکاندا زۆرترین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان تەقاندووه‌تەوە.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى په‌يامنێرى كوردستان 24، هێمن ده‌لۆ، به هۆى ئه‌و ته‌قينه‌وانه‌وه زیاتر لە 50 ھاووڵاتی بوونەتە قوربانی و گەڕەکەکەش بووەتە ناوچەیەکی وێران و تا ئێستاش تەرمی 25 ھاووڵاتی لە ژێر خانووە رووخاوەکاندا دەرنەھێنراون.
دوای رزگاربوونيشى له ده‌ستى داعش، وەک ھاووڵاتییان دەڵێن: تا ئێستا بەرپرسانی حکومی و ئیداری گەڕەکەکەیان بەسەر نەکردووه‌تەوە.