چیرۆكی میوزیكژەنێك لە ژێر دەسەڵاتی داعش

زیاتر لە دوو ساڵ لە ترسی داعش بە نھێنی عودی ژەنیووە

K24 – مووسڵ

یەكێك لە كارەكانی داعش لە ماوەی دەسەڵاتیدا لە مووسڵ، ئەوەبووە ھەر كەسێك میوزیك بژەنێت سزاكەی سەربڕین بوو، بەڵام سەرەڕای بوونی ترس لە سزا توندەكانی داعش میوزیكژەنێك لەشاری مووسڵ دەستبەرداری میوزیك نەبووە، زیاتر لە دوو ساڵ لە ترسی داعش بەنھێنی عودی ژەنیووە.

 خالد ئەلڕاوی میوزیكژەن بە كوردستان24 گوت: "ژەنینی موزیك لە ژێر دەسەڵاتی داعش كارێكی سەخت بوو، بەڵام زۆركات بە تەنیا بە سەری پەنجەكانم موزیكم دەژەنی ، بۆ ئەوەی دەنگی نەچێتەدەرەوە".

Fly Erbil Advertisment