جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئۆپێك نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه
رێككه‌وتنه‌كه به به‌راورد به رێككه‌وتنه‌كانی پێشتر باشتر بووه

K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی هه‌نارده‌كاری نه‌وت بڵاویكردەوە، له‌سه‌دا نه‌وه‌دی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپێك جێبه‌جێكراوه‌و به‌م هۆیه‌وه نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه.
رێكخراوی ئۆپێك رایگه‌یاندووه رێككه‌وتنی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه‌دا، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت, له‌سه‌دا نه‌وەد جێبه‌جێكراوه.
ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاره جیهانییه‌كاندا, چونكه ئێستا ولاتانی ئه‌ندام له ئۆپیك رۆژانه كه‌متر له سی ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن.
ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه, رێككه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی ئۆپێك له رێككه‌وتنی ساڵی 2009 به‌هێزتربووه ئه‌مه‌ش نرخی نه‌وت به‌رێژه‌ی نزیكه‌ی 2% به‌رزكرده‌وه.