نه‌وت روو له هه‌ڵكشانه
وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بوونه
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/resources/files/2016/K24-nawt-oilllll.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانیه‌كان له جێگیرییه‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتردهچێت.
له ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاری نه‌وتدا، نه‌وتی برێنت، نزیكه‌ی له‌سه‌دا دوو هاته سه‌ر نرخه‌كه‌ی ویه‌ك به‌رمیلی به 26.70 دۆلار فرۆشرا, نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكاش به 53.86 دۆلار فرۆشرا.
به‌كاریگه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك، پابه‌ندی رێككه‌وتنی كۆتایی ساڵی رابردوویی رێكخراوه‌كه بوونه و به رێژه‌ی 90% رێككه‌وتنه‌كه‌یان جێبه‌جێ كردووه، نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانیه‌كان زیاتر جێگیری به‌خۆوه بینی و زیاتر له یه‌ك دۆلاری هاته سه‌ر.